بەغدا-INA
سەرۆک وەزیران: پێویستە ئاستی چاودێری دارایی بەرز بکرێتەوە و پارێزگاری لە سامانی گشتی بکرێت
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "عەممار سوبحی خەلەف "سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری سەبارەت بە کارکردنی دامودەزگا جیاوازەکانی دەوڵەت و چۆنیەتی بەهێزکردنیان کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی تێبینییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری کرد بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە چاودێرییەکانی دیوان چاودێری دارایی کرا، بەتایبەت ئەو ڕاپۆرتانەی کە پەیوەندییان بە کارکردنی وەزارەتەکان و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەوە هەیە.