بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە "مە زەهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوەخۆیی (غەیرە نەوتی) بە شێوەیەکی بێوێنە لە ساڵی 2014دا بەرز بووەتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ساڵح وتی:بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوەخۆیی لەگەڵ ڕۆڵێکی گرنگی سیاسەتی دراو هاوڕێ بووە، کە ڕۆڵی لە ڕێکخستنی کەرتی دراویدا هەبووە بەپێی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56ی ساڵی 2004 هەروەك ووتی: ئەم سیاسەتە دراوییە خاوەن پتەوییە و لە بازنەی ڕاوێژکاری و هاوکاری لەگەڵ سیاسەتی دارایی و ئابووری حکومەت دوور نەکەوتووەتەوە،کە هێشتا 65٪ی بەرهەمی ناوخۆی گشتی و 98٪ی هاتنی دراوی دەرەکی بیانی کۆنترۆڵ دەکات.
ساڵح ئاماژەی بەوەشدا : کە کەرتی دارایی بەهۆی فراوانبوونی هەندێک ئامرازی قەرزی حکومی گەشەپێدەر و سەرچاوەکانی پێکهێنانی یەدەگی بیانی لە داهاتی نەوت، ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردنی بنەمای دراوی و دواتر دروستکردنی خستنەڕووی دراو لە وڵاتدا.
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ،پێشبینی کرد کە میتۆدی نەرمی سیاسەتی دارایی لە ساڵی 2025دا بەردەوام دەبێت،کە ڕۆڵی هەبووە لە قووڵکردنەوەی بازنەی ڕاوێژکاری و هاوکاری نزیک لەگەڵ بانکی ناوەندی و سیاسەتی دراویدا لە ڕێکخستنی نەختینەی بودجەی گشتی و سەقامگیری ئابووری گشتی بەبێ دابڕان یان جیاکردنەوە،کە ئەمە سەرکەوتنی سیاسەتی ئابووری وڵاتی لە ساڵی 2014دا بەهێز کردووە لە بارودۆخێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی زۆر ئاڵۆزدا.
لە کۆتاییدا قسەکانیدا مەزەهەر وتی : بانکی ناوەندی نوێنەری دارایی حکومەتە و بەڕێوەبردنی حیسابە ناوەندییەکانی دارایی گشتی دەرەکی و ناوخۆیی لە ئەستۆ دەگرێت، لەگەڵ هاوکاری لە ڕێکخستنی پارەدانە حکومییەکان و بەڕێوەبردنی نەختینەی گشتی بەپێی ڕێکارە ژمێریاری و تەکنیکییە وردەکان و بە میتۆدێک کە بانکە ناوەندییەکانی جیهان پێوەی پابەندن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان لە ئابووری نیشتیمانیدا.