بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە ،وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە 712 بەندکراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 دا ئازاد کراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داد کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێر دراوە، تیایدا هاتووە : فەرمانگەی چاکسازی عێراقی بە پشت بەستن بەبڕیاری وەزارەتی داد ژمارەیەک بەندی لە بەشی چاکسازی،لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024 ئازاد کرد.
وەزارەت لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە : کە کۆی گشتی ئازادکراوەکان گەیشتۆتە(712)بەندکراو لە بەغدا و پارێزگاکان،لەوانە (704) کەس دوای پێداچوونەوە بەکەیسەکانیان ماوەی حوکمەکەیان تەواو بوو بو.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا