بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە "فەریق ڕوکن قاسم محەمەد موحەممەدی " فەرماندەی هێزە وشکانییەکان،جەختی کردەوە کە ڕاوەدوونانی پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوامە لە ناوچە دوورەدەستەکان،بەتایبەت لە زنجیرە چیاکانی حەمرین و ناوچەی بیابانی ڕۆژئاوا.
"موحەممەدی" لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاوی دەکاتەوە، تیایدا رایگەیاند : هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەی دۆڵی سەرسار لە ڕێگەی پشکنینی بەردەوام و پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانەوە.
هەروەك ووتیشی: تیرۆریستەکان سوود لە سروشتی جوگرافی دژواری ناوچەکانی دۆڵی شای و کەعرە وەردەگرن بۆ دۆزینەوەی پەناگەی ئارام،بەڵام بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری ئاسمانی و ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی کاریگەر،توانای مانەوەیانی بە ژمارەی زۆر لەناوبردووە و مەترسییەکانیانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.
سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکانی سوریاش "موحەممەدی " ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەکانی وەزارەتی بەرگری و حەشدی شەعبی دووبارە لە ناوچە سنوورییەکان لە شاری قائیمەوە تا سێگۆشەی سنووری عێراق-سوریا-ئوردون بڵاوبوونەتەوە و هێڵێکی بەرگری لە ناوچەی قائیمەوە بەرەو کێڵگەی عەکاز و ناوچەی حوران و حوسەینیات تا دەگاتە ناوچەی ڕوتبە دروستکراوە.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا