لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی : حکومەت توانی لە ساڵی پار 50 ملیار دیناری دزراو لە گەندەڵکاران وەربگرێتەوە

ناوخۆ
  • 4-01-2025, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە ،لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی جەختی کردەوە کە حکومەت لە ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی 50 ملیار دیناری گەندەڵکاران، هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات ، کە سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی" ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی.
    پەرلەمانتار"عالیە نەسیف " ئەندامی لیژنە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکی کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبووە لەسەر ئەو دۆسیانە و بەدواداچوون لەسەر تێوەگلاوەکان.
    ڕوونیشیکردەوە : کە حکومەت سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی نزیکەی 50 ملیار دینار لە تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی لە گرێبەستی سەدە،لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەکان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ساڵی 2014دا.
    "عالیە نەسیف " ئاماژەی بەوەشکرد: کە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون ، تێوەگلاوانی ساختەکاری موڵکی خانووبەرەشی گرتۆتەوە و وتی :  زۆربەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ ڕێگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.