بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە "مەحموود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی کردەوە کە پێویستە هەموان پشتگیری لە حکومەت بکەن بەتایبەت لە بواری یاسادانان.
مەشهەدانی لە وتەیەکیدا لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا عوزما سەید "محەمەد باقر حەکیم" ووتی : "لە ساڵی 2014 کاتێک ناوچە سوننەنشینەکان داڕمان، پرسیارێک لای خەڵک دروست بوو، وەڵامەکەشی بەڵگەنامەیەکی گرنگ بوو بەناوی (چارەسەری نیشتمانی) .
مەشهەدانی ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەم بەڵگەنامەیە نەخشەڕێگایەکی ڕوونی دەرخست و ڕادەستی سەید "عەمار حەکیم " کرا و سەرکردە باڵاکان بەپلەی یەکەم و هەموو دەستە سیاسی و گشتییەکان ڕەزامەندییان لەسەر دا.
مەشهەدانی لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن منەوە ڕادەستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی دوای هەڵبژاردنەکانی 2018 ناوەڕۆکەکەی پێداچوونەوە بوو بە دەستوور بۆ گۆڕینی عێراق لە دەوڵەتی پێکهاتەکانەوە بۆ دەوڵەتی هاوڵاتیبوون.
لە کۆتاییدا قسەکانیدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران روونیکردەوە : کە هەڵوێستە بەرزەکانی عێراق بۆ نەتەوەی موسڵمانان جێگەی سەرسوڕمانی هەمووان بوو و هەمیشە لە ڕێڕەوی دروستدا بووە،و پشتگیری هەڵوێستە بەرزەکانی عێراق دەکەین بۆ پشتیوانی غەززە.