بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،جەختی کردەوە لەسەر بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز، کە پێویست دەکات،چەک تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بێت،هەروەها بەهێزکردنی سەروەری یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
سەید "حەکیم" ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق تەنها بە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی دەتوانێت سەقامگیر بێت.
لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا عوزما سەید "محەمەد باقر حەکیم" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالی دەکرد تیایدا سەید عەمار حەکیم رایگەیاند :
• هەموو ساڵێک لە یەکی مانگی ڕەجەب یادی (ڕۆژی شەهیدی عێراقی) دەکەینەوە
• عێراق بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام بە یارمەتی خودا و مەرجەعییەتی باڵایی ئایینی و دانایی سەرکردە سیاسییەکان توانیویەتی سەرکەوتوو بێت
• پێویستە متمانە لە نێوان گەل و دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکرێت
• عێراق لە دڵی ناوچەکەدایە و ناکرێت دوور بێت لە ئاڵنگارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان
• پێویستە سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو بکرێت کە بەرژەوەندی عێراق لە پێشەوە دابنێت
• پشتگیری لە گەلی لوبنان و سوریا دەکەین و داوای دیالۆگی هەرێمی گشتگیر دەکەین
• پێشنیاری دامەزراندنی ناوەندێکی هەرێمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا دەکەین
• پشتگیری لە بەرنامەکانی حکومەت دەکەین بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا