سەرۆک وەزیران بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد باقر حەکیم کرد

سیاسی
  • 4-01-2025, 12:25
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا عوزما سەید "محەمەد باقر حەکیم" کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :  کە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران ، بەشداری لەو ڕێوڕەسمە یادەدا کرد کە لە بەغدای پایتەخت، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا عوزما سەید "محەمەد باقر حەکیم" بەڕێوەچوو.