بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، نەخۆشخانەی گەل لە بەغدا بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد و نەخۆشی وەرگرت.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین: "نەخۆشخانەکە دەرگای بەڕووی وەرگرتنی نەخۆش لە چەندین بەشی پزیشکی و فریاکەوتن کردەوە.
هەروەك ووتیشی: ژمارەیەکی زۆری نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردوە لە سەرجەم بەشەکان تا چارەسەری پزیشکی وەرگرن.
پێشتر " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بە فەرمی نەخۆشخانەی گەلی کردەوە لە بەغدا.
بەپێی ڕاگەیندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)نێر درا بوو ،تیایدا هاتبوو : سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی" نەخۆشخانەی شەعبی لە بەغدا کردەوە،کە یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی درەنگ تەواو ببوو، لەمیانی کردنەوەشی "سودانی " ڕایگەیاند کە "نەخۆشخانەکە بە شێوەیەکی هاوبەش لە بەڕێوەبردنی کار دەکات،بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات.