بەدواداچوون-INA
لە کۆنگرێسی ئەمریکا،مایک جۆنسۆنی کۆمارییەکان بوو بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و لە یەکەم دەنگدانیشدا توانی زۆرینەی پێویست بەدەست بێنێت.
"جۆنسۆن" کە نوێنەری ویلایەتی لویزیانایە، توانی 218 دەنگ کۆبکاتەوە،بەرامبەر بەمە، کاندیدی دیموکراتەکان"حەکیم جێفریز" 215 دەنگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی تەواوی ئەندامە دیموکراتەکان پشتگیریان لێکرد.