بەغداد – ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە، ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی وەقائیع عێراقییە ژمارە (4492) بڵاوكرایەوە، كە چەندین بڕیاری لیژنەی بلۆككردنی موڵك و ماڵی تیرۆریستان و بریارەكانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە گومرگ لەخۆگرتووە. لای خۆیەوە كامل ئەمین بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەقائیع لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "ژمارە نوێكە چەند بڕیارێكی لیژنەی بلۆككردنی موڵك و ماڵی تیرۆریستان بە ژمارەكانی (17-18-19-20-21-22-24-25-26-27) لەخۆگرتووە، لەگەڵ بریاری نوێ سەبارەت بە گومرگ كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەركراوە، هەروەها پەیڕەوی ناوخۆی پێكهێنانی دەستەی نەزاهە ژمارە (1) بۆ ساڵی 2018". بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەقائیع وتیشی " هەر لە ژمارە نوێكەدا دوو بەیاننامە بڵاوكراونەتەوە یەكەمیان لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دەركراوە بە ژمارە (1) بۆ ساڵی 2018، دوەمیشیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەركراوە بە ژمارە (2) بۆ ساڵی 2018".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات