بەغدا - ئای ئەی
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری داد، خالد شوانی، بڕیاریدا به دەرکردنی بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندی تاجی لە ئەرکەکانی.
لە راگهیندراوی وەزارەتی دادەوە- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا - ڕایگەیاندووە، “دوای بڵاوبوونهوهی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پێگهو سایتەکان سۆشیال میدیا دزەپێکرا کە تێیدا ژمارەیەک لە زیندانییەکان وا دیارە هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت دەکەن، خالد شوانی وەزیری داد بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا، و دوای ئەوەی لیژنەکە گهیشتنه زیندانەکە ، دەستی بەسەر مۆبایلەکەدا گیرا و لێکۆڵینەوە بۆ چۆنیەتی چوونە ژوورەوەی مۆبایلەکە بۆ هۆڵی زیندانەکە کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "شوانی بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا،بڕیاری دا به دەرکردنی بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندی تاجی ".
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشکرا، “شوانی هەروەها ڕێنمایی کرد کە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بوون بە هێنانی تەلەفۆن بۆ ناو دامەزراوەی زیندان و تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری لە دژی زیندانییەکان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی دەوڵەت بۆ لێپرسینەوەیان بەپێی کارپێکراو یاساکان، جگە لەوەی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی سزای گونجاو دەکەنەوە لە دژی هەر کەسێک کە سەلمێنراوە کە بەشدارە لەم پێشێلکارییانەدا”.