هەولێر - INA - ئیڤان ناسر حەسەن
ئەمڕۆ هەینی، خۆشناو ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان بهخۆوه دهبینیێت.
خۆشناو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “ دانوستانەکان دوو تهوهر لهخۆ دهگرێت، یەکەمیان دانوستانی یەکێتی نیشتمانی كوردستانه لەگەڵ لایەن و لایەنە سیاسییە براوەکانی تر، دووەمیش دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەخۆدەگرێت"، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو دوو لایەنە پێشتر دوو کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە”.
خۆشناو دەشڵێت، "هەفتەی داهاتووش هەردوولا کۆبوونەوەی سێیەم ئەنجامدەدەن، بۆ دیراسەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەی هاوبەش کە لەلایەن دوو لیژنەی پێکهێنراو بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە"، ڕوونیشیکردەوە "کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ دەبێت، بەو پێیەی دەگاتە دەستکەوتێکی زیاتر و ڕێگا و شێوازی وردی دانوستان."
خۆشناو جەختی لەوەشکردەوە، "ئەم دانوستانانە تەنیا پەیوەست نابێت بە دابەشکردنی پۆست و سەرۆکایەتییەکانی کوردستانەوە، بەڵکو بابەتی گرنگتریش دەگرێتەوە، ئەوانیش فەلسەفەی حوکمڕانی و بەرنامەکەی و میکانیزمەکانی شەراکەتی سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا".
ڕاشیگەیاند، “حکومەتی فیدراڵی ڕۆڵێکی گرنگ و باشی هەیە، ئەم ڕۆڵەش لە ڕێگەی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ هەرێم و دیدارەکەی لەگەڵ ئەو سەرکردە و لایەنانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەرجەستە بوو، کە تیایدا ئەو هاوکارییەکانی بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت پشتڕاستکردەوە” و ڕوونیکردەوە کە “ئەمە دەستکەوتێکە و دەستکەوتێکە بۆ پەیوەندییەکە، حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمدایە، هیوای خۆی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانی لەم ئاراستەیەدا دەربڕی”.
خۆشناو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "تۆپەکە ئێستا لە گۆڕهپانی دوو لایەنی سەرەکییە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتی کە بەشێک لە حزبەکان ڕێگای ئۆپۆزسیۆنیان هەڵبژاردووە".
لای خۆیەوە محەمەد زەنگهنە شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، “تا ئێستا هەنگاوە کردەییەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستیپێنەکردووە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنها گفتوگۆ و دانوستان ". ئاماژهی بۆ ئەوەش کرد کە "دۆخەکە بەگشتی بەرەو لێکتێگەیشتن دەڕوات، نزیکترینیش لە پێکهێنانی حکومەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستانه ، بەهۆی ئەزموونی سیاسییان و هاوبەشی نێوانیان"، لەهەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەربڕی.