بەغدا - INA
سەرۆکی ڕەوتی حيكمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم، ئەمڕۆ هەینی، بانگەوازی کرد بۆ ئەوەی زۆرترین گرنگی بە پرسی ئاسایشی نیشتمانی داوە و هەموو ناکۆکییەک بە لاو بنرێت.
سەید حەکیم لە وتارێکدا بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی عێراق لە نەجەف، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دبڵاویكردەەە راگەیاند : ناوچەكە ئەمڕۆ گۆڕانکاریی گەورەیە بەخۆیەوە دەیبنێت کە پێویستە عێراقییەکان وریا بن و خۆیان بۆ هەموو باری نائاسایی کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵات و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتەکە دەبێت”.
سەید حەکیم لە وتارەکەیدا وتیشی هێرشی چەندبارەی قەوارەی قۆرخکاری زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان و غەززە و بەئامانجگرتنی سەروەری وڵاتانی ناوچەکە هۆکارێک بوو بۆ ئەو دۆخە نائارامییەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت. ئاماژە بەوە دەکات کە "هەر ناهاوسەنگییەک یان گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر گەورەیی ئەو تەحەددایانە دەبێت کە وەک دڵی لێدانی ناوچەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە."
سەید حەكیم درێژەی وتارەكەی و وتی: عێراق دەبێ ڕۆڵی برایەکی بەپەرۆش ببینێت لە یەکخستنی ناوچەكە و دابەشنەکردنی و ڕێگری لە هەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی گەلەکەی و سەقامگیرییان، لە ڕێگەی سیاسەتێکی دەرەکیی هۆشیارەوە کە ڕەچاوی هەلومەرج و پێشهاتەکانی ناوچەکە بکات. "