بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی چوار یاری لە یاریگاکانی بەغدا و پارێزگاکان بۆ قۆناغی دوانزەی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی (2024-2025) بەڕێوەدەچێت.
یانەی نەورۆز کە بە (١١) خاڵ لە پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندییەکەدای خولەكەدایە، ڕووبەڕووی دیالە دەبێتەوە کە بە (٤) خاڵ لە پلەی نۆزدەهەمدایە، هەروەها یانەی حدود کە بە ( 3) خاڵ، لەگەڵ یانەی قاسم یاری دەکات کە پلەی شانزەی بەدەستهێناوە بە (11) یانەی زاخۆ کە بە (19) خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، لەگەڵ یانەی کەرخ یاری دەكات کە بە (11) خاڵ لە پلەی هەژدەهەمدایە، یارییەکانی ئەمڕۆش بە یاریی کلاسیکۆی عێراق کۆتایی دێت، کە یانەی قوە جەوییەی پێشەنگی خولەكە ، کە بە کۆکردنەوەی ٢٧ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە، لەگەڵ یانەی زەورا کە بە (١٩) خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.