کەشناسی: پێشبینی باران بەلێزمەو و خۆڵ باران. دەكات

ناوخۆ
  • 3-01-2025, 13:16
  • +A -A

    بەغدا -INA
     ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی وردەکاریی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران و خۆڵبارین دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی كەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “کەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە، لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ  دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بە گشتی، هەروەها تەم و مژ لە بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە دروست دەبێت و… وردە وردە نامێنێت و پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا هاوشێوە دەبن”.
    ڕوونیشیکردەوە، "بەرزترین پلەکانی گەرما لە دهۆك و هەولێر 14، سلێمانی 13، کەرکوک،سەڵاحدددین و نەینەوا 16، بەغدا، دیالە، بابل و کەربەلای پیرۆز 17، نەجەفی ئەشرەف، دیوانیە، میسان، زیقار و بەسرە 18، و واست و موسەنا 19 پلە دەبێت”.
    لە ڕاگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشکراوە كە : سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە، نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو ، هەروەها - با- لە هەندێک کاتدا چالاک دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە لە هەموو ناوچەکانی هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ، “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانبارین بەخۆڕ و ڕەشەبا لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها- با- لە هەندێک کاتدا چالاک دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و ناوچەکانی باشوور، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە”.