بەغدا-INA
ئەمرۆ پێنج شەممە "باسم عەوادی" وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق،ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی دەکات بۆ سەر چادری ئاوارەکان لە کەرتی غەززە، کە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 60 کەس.
باسم عەوادی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، لە کاتێکدا کە خاوەن ویژدان و دەنگی ڕاستی و مرۆڤایەتی و ویژدانە زیندووەکان چاوەڕێی ئەوەن کە ئاشتی و ئاسایش باڵ بکێشێت و گەلان مافە ڕەواکانیان و سادەترین پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە بەدەست بهێنن، هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی هێرشیان کردۆتە سەر چادرەکانی ئاوارەکان لە ناوچەی موواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە و ناوچەکانی تری کەرتەکە،کە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 60 هاوڵاتی و برینداربوونی کەسانی تر لەوانە ژنان و منداڵان کە هەندێکیان لە دۆخێکی مەترسیدارن،کە ئامانج ڵێی دووبارە فراوانکردنی ململانێکان و بە ئامانج گرتنی کەسانی بێتاوان و بێ چەکە، و هەروەها لەباربردنی سەرجەم دەرفەتەکانی ئاشتی و هەوڵەکانی ڕاگرتنی ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە.
هەر بەگوێری ڕاگەیەندراوەکە ، عەوادی دەشڵێت: ئەم پەلامارە دڕندەیە کە چەندین خێزانی لەناوبرد و وێرانکارییەکی ترسناکی دوای خۆی بەجێهێشت، و بەردەوامبوونێکی ڕوون و ئاشکرایی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیە بۆ سەر یاسای نێودەوڵەتیەکان، و بەزاندنی ئاشکرایی هەموو یاسا و نەریتەکان و ڕێساکانی جەنگە، و سووکایەتییەکی دڕندانەیە بە مرۆڤایەتی و ژیانی خەڵکی بێ چەک و بێتاوان،بەتایبەت لەژێر ئەم بارودۆخە کەشوهەوا سەختەدا کە منداڵ و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانخ.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا "باسم عەوادی " داوای یەکخستنی هەوڵەکان دەکات بۆ ڕزگارکردنی گەلی فەلەستین لەو کۆمەڵکوژییە بەردەوامانەی کە دووچاری بۆتەوە و دوورکەوتنەوە لە هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،لەبەر ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی کە لەسەر وڵاتان و گەلانی ناوچەکە هەیەتی.