بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"فالح فەیاز"سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی (نەسر ) ژیان و خوێنی خۆیان لە پێناو نیشتمان بەخشی و سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێنا.
هەروەك جەختی کردەوە کە حەشد دامەزراوەیەکی فەرمییە و پابەندە بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی و ئەرکی تەنها لە چوارچێوەی عێراقدایە.
لە وتەکەیدا لە ڕێوڕەسمی یادی پێنج ساڵەی شەهیدبوونی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد "فالح فەیاز وتی:
• سەرکردە شەهیدەکانمان سەرکەوتنیان بەدیهێنا
• مەرجەعیەت نازناوی (سەرکردەکانی نەسری)ی پێ بەخشیون
• تیرۆرکردنی سەرکردەکانی نەسر تاوانێکی نەفرەتلێکراو و قێزەونە
• حەشدی شەعبی پابەندە بە سنوورە یاساییەکان و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
• لێکتێگەیشتن و هاوکاری لە نێوان حەشد و حکومەت هەیە