بروفیسۆرێکی عێراقی نازناوی(باشترین )ی لەلایەن پاشای بەریتانیا چارلزی سێیەم پێدەدرێت

ناوخۆ
  • 2-01-2025, 20:52
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،پڕۆفیسۆر "بەشیر هاشمی"زانای بەناوبانگی عێراقی لە بواری کۆمپیوتەر،لە لایەن شا "چارلزی سێیەم" پاشادشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئیرلەندای باکوور، نازناوی (لێهاتووی)ی پێ بەخشرا.
    باڵیۆزخانەی عێراق لە شانشینی یەکگرتوو لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆر "بەشیر محەمەد هاشمی"جێگری سەرۆکی زانکۆی (King’s College London) بۆ توێژینەوە و داهێنان دەکات، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی (لێهاتووی) لە ڕێوڕەسمی تایبەتدا کە لە لایەن شا چارلزی سێیەم لەپای خزمەتەکانی لە بواری ئەندازیاری و فێرکردن پێ بەخشراوە.
    هەروەك باڵیۆزخانەکە شانازیەکی زۆر بە یەکێک لە ڕۆڵە هەڵکەوتووەکانی عێراقەوە دەکات و ئەم دەستکەوتە هاندەرێکی گرنگە بۆ هەموو عێراقییەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە بەریتانیا دەژین.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "بەشیر هاشمی " وڵاتی دایکی لە بیر نەکردووە و لە ئایاری 2024دا واژۆی لەسەر  یاداشتنامەیەک لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و زانکۆی (King's College London) سەبارەت بە توێژینەوەی زانستی، هاوکاری دووقۆڵی و ئاڵوگۆڕی کەلتووری،کە پەیوەندییان بە توێژینەوەی زانستی و دووانەیی زانکۆیی و گۆڕینەوەی کەلتووری و دەستەبەرکردنی کەشێکی هاوبەشی هاریکاری لە پسپۆڕییە نوێیەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری ژیری دەستکرد و مەودا زانستییە نوێیەکان.