بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێوشوێنەكانی بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ماسی (البلطي) تیلاپیا لە ئاوەكانی عێراق ڕاگەیاند.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئاژەڵداری بۆ كاروباری ماسی حاتەم فەیسەڵ جبوری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لە ئێستادا سێ جۆر ماسی (البلطي) تیلاپیا لە ئاوەكانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش ماسی تیلاپیای یۆریا، تیلاپیای نیل، و تیلاپیای زیلی، ئەمەیان دوایین جۆری تیلاپیا زیلی لە ساڵی 2005 لە ناوچەی بابل لە موسەیب، لە ناوچەی پشت وێستگەی كارەبا بڵاوبووەوە، بەو پێیەی ئەم ناوچەیە گەرمترین جۆری ئاوی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم جۆرە ماسییە لە ئاوە گەرمەكاندا بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، و بڵاوبوونەوەی لەو ماوەیەدا كە لە ساڵی 2008دا كۆبوونەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكانی باشوور ئەنجامدرا، ئاماژەی بۆ نەكرابوو.
روونیشیكردەوە: تیلاپیای نیل زۆرترین كێشی نزیكەی 400 گرامە، هەروەها لە عێراقدا خوازراو نییە، بەو پێیەی بە خێرایی زاوزێ دەكات، تا 4 جار لە ساڵێكدا، هەروەها بەرگەی تێكچوونی كوالێتی ئاو دەگرێت، و وتیشی: ئەم جۆرە ماسییە زۆر زیانبەخشە بۆ ژینگە كە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بەهۆی خێرایی زاوزێیەوە ئەم سێ جۆرەش كێبڕكێ لەگەڵ زیندەوەرەكان و ماسییەكان دەكەن، كێبڕكێ لەگەڵیان دەكەن بۆ خۆراك و زیان بە ژینگە دەگەیەنن.
ئاشكراشیكرد: بۆ سنوورداركردنی ئەو ماسیانە دەتوانرێت مۆڵەت بدرێت بە مەبەستی گرتنی ئەو ماسیانە و دروستكردنی تۆزی ماسی (پڕۆتینی ماسی) بە مەبەستی سوودوەرگرتن لێی.