بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی تۆپی پێی عێراق حسێن سەعید یاریزانی پێشووتری نێودەوڵەتیی هەڵبژارد بۆ نوێنەرایەتیكردنی عێراق لە مەراسیمێكی ڕێزلێناندا لە ئەفسانەی تۆپی پێی كەنداو، كە شەممەی داهاتوو لە كوەیت بەڕێوەدەچێت.
یەكێتی تۆپی پێی لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: هەڵبژاردنەكە هاوتەریب بوو لەگەڵ ئەوەی یاریزانی پێشووتری نێودەوڵەتی (حسێن سەعید) لە بەشدارییەكانی پێشوودا بەدەستی هێنا، ئەمە جگە لە بەشداریكردنی لە بردنەوەی نازناوی كەنداو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دووجار لە ساڵانی 1979 و 1984، هەروەها بە یەكێك لە باشترینەكانی گۆڵكارانی پاڵەوانێتییەكە دادەنرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مەراسیمی ڕێزلێنان لە ئەفسانەی تۆپی پێی كەنداو هاوكات دەبێت لەگەڵ مەراسیمی كۆتایی خولی 26ی پاڵەوانێتی جامی كەنداو، هەروەها یاری كۆتایی كە تیپەكانی بەحرەین و عومان كۆدەكاتەوە.