بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەواڵگری سەربازی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراوی لە كەركوك راگەیاند.
هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان بۆ چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و نەهێشتنی تیرۆر، پاڵەوانانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لەسەر بنەمای زانیاری دروستی هەواڵگری فیرقەی هەشت ئەنجامدا، لە ئاكامدا یەكێك لەو تیرۆریستانە لە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرا كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) داواكراوە.
ئاشكراشیكرد: ئەو تیرۆریستە لەناو ڕیزەكانی چەتەكانی تیرۆریستی داعش وەك (گوێزەرەوەی سەرەكی) بۆ مەفرەزە تیرۆریستییەكان بە ڕێگەی جۆراوجۆر كاری كردووە و خۆراك و پێداویستی پزیشكی و كەرەستەی سەربازی و كەرەستەی جۆراوجۆر گواستوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەشێوەیەكی مەیدانی رادەستی لایەنی داواكار كرا.