سەرۆك وەزیران: سەقفێكمان داناوە كە لە ساڵی 2028 زیاتر نەبێت بۆ وەستاندنی سووتانی غاز بە ڕێژەی لەسەدا سفر

سیاسی
  • 2-01-2025, 15:46
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت هەنگاوی كردەیی ناوە بۆ هەمەچەشنكردنی ئابووری، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە نابێت سەقفێك لە ساڵی 2028 زیاتر بێت بۆ وەستاندنی سووتاندنی غاز بە ڕێژەی لەسەدا سفر.
    سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: حكومەت كار دەكات لە یەكەم ڕۆژەكانی وەرگرتنی ئەركەكانییەوە، بۆ ئەوەی بە فەلسەفەی ئابووری عێراقدا بچێتەوە لەسەر بنەمای كرێنشینی، و پەرە بە پراكتیكی بدات، نەك تیۆری، هەنگاوەكان لەسەر پرسی هەمەچەشنكردنی ئابووری لە كاتی دەستبەكاربوون و دەستپێكردنی چەندین پڕۆژە لەلایەن بەڕێزیانەوە  لە كەرتی نەونی لە قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین.
    بەرێزیان بەرزنرخاند ئەم هەوڵە نیشتمانییە، كۆڵنەدان، دڵسۆزی، خۆبەخشی بۆ كاركردن و دروستكردنی دەستكەوتێك كە تایبەت بوو بە كۆمپانیا بیانییەكان دەوێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهای دەستكەوتەكە لەو بەرهەمانەدایە كە پێویستی بازاڕ دەگرێتەوە لەگەڵ بەرهەمهێنان و جێبەجێكردنی عێراقی .”
    ڕوونیشی كردەوە : لێهاتووییەكانی عێراق دەستیان كردووە بە دروستكردن و دامەزراندنی یەكەكان لە پاڵاوگەكاندا، ئەمەش بەها بە بەرهەمەكە دەبەخشێت و سەقامگیری بازاڕ دەباتە پێشەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وڵاتێك كە ڕۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل بەرهەمبهێنێت ناتوانێت بەردەوام بێت لە هاوردەكردنی نەوت و وەرگیراوەكانی غاز، ئاماژەی بەوەشكرد دەستپێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژی كە بۆ یەكەمجارە لە وڵات و لە پیشەسازی نەوتی ئەو وڵاتەدا جێبەجێدەكرێن.
    هەروەها ووتیشی : رێگەیەكی دوور و درێژمان بڕیوە لە چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەتی لە پرسی سوتاندنی غاز، لە ڕێگەی گرێبەست و ڕێككەوتنی ئەنجامدراو وجەختیشیكردەوە دانانی سەقفێك بۆ ئەوەی لە ساڵی 2028 زیاتر نەبێت بۆ وەستاندنی سووتاندنی غاز و ڕێژەی لەسەدا سفر بۆ سووتانی غازی هاوبەستەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی پەچە و كێڵگەكان بۆ غازی بێبەرامبەر، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بۆرییە ستراتیژییەی بەسرە-حەدیسە كە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر داوە، بە توانای زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل، نەرمی لە گواستنەوەی ناوخۆدا دەبەخشێت لە نەوت.
    دووپاتیشی كردەوە : هەنگاوەكە بۆ دابینكردنی زۆرترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەبری ئەوەی لە بازاڕە جیهانییەكاندا بیفرۆشرێت بۆ بەكارهێنانی لە پیشەسازییە نەوتییەكاندا بۆ سوودی خۆی و بۆ ڕەخساندنی هەلی كار، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو پڕۆژانەی كە كرانەوە و ئاوەدانكردنەوەیان ئەمڕۆ دەستیپێكرد  گرنگن بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانكاری لە پیشەسازی نەوتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی نەوتمان ئاڕاستەكرد بۆ تەواوكردنی توێژینەوەكان بۆ پڕۆژەی پترۆكیمیایی و پڕۆژەی FCC لە بێجی، ئاماژەی بەوەشكرد پلانی حكومەت ئەوەیە كە بێجی گەورەترین شاری پیشەسازی نەوت بێت لە عێراق و ناوچەكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كاردەكەین بۆ پەسەندكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و كوالیتی ژینگەدۆست، جەختیشیكردەوە ئەو ڕاسپاردانەی گرنگیدان بە كرێكاران لەڕێگەی باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان و دابینكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونیان بۆیان، ئەمەش بەشێكە لە پابەندبوونمان بەوان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستكەوتەكان لە ساڵی 2025 بە هەوڵدان لەسەرجەم سێكتەرەكان و پارێزگارەكان بەردەوام دەبن و ئەمەش بەڵێنێكە بۆ هەموو گەلەكەمان.".
    ووتیشی : كاردەكەین بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی یەكگرتووی باشوور، كە بۆ یەكەمجارە لە بواری پەرەپێدانی نەوت و وەبەرهێنانی غازدا جێبەجێ دەكرێت، هەروەها دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبا و پاڵاوگە و وێستگەیەكی پترۆكیمیاوی لە یەك شوێندا.
    ڕوونیشیكردەوە : كردنەوەی یەكەی سێیەمی پاڵاوگەی سەڵاحەدین توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكە بۆ بەرهەمی جۆراوجۆر بەرز دەكاتەوە، لەوانە بەنزینی سوپەر (ئۆكتانی بەرز) بە بڕی 3.5 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێكدا، غازی شل بە توانای 650 تۆن/ ڕۆژ، و ڕۆنی غازی سووك بە توانای 3.5 ملیۆن لیتر/ڕۆژ   و و ڕۆنی غازی قورس بە توانای 4000 تۆن/ڕۆژ.