بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەستپێكردنی مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئێستای مانگی یەك ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : بە پشتبەستن بە پرەنسیپی پاڵپشتیكردنی هەژارترین خێزانەكانی كۆمەڵگەی عێراق و لە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە دابوومان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لە حكومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ موچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی دەستیپێكرد بۆ مانگی یەكی ئێستا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ پشتگیریكردنی گروپە كەمدەرامەتەكان لەڕێگەی دەستپێكردنی ژەمەكانی دواتر بۆ ئەو خێزانانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان.