بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە سەید موقتەدا سەدر، پشتڕاستی كردەوە كە هەر كەسێك هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی سڤیل بكات، نوێنەرایەتی ئیسلام ناكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەتەكان بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی خەڵك ناكەن.
سەید سەدر لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد: نابێت ئێمەی موسڵمان چەكەكانمان ئاڕاستەی گەلانی ڕۆژاوایی بە گەلی ئەمریكاشەوە بكات، چونكە گەلانی عەرەب بە دەست تیرۆری ڕۆژئاوایی- ئەمریكی یان زایۆنیستی دەناڵێنن،ئەمە پێچەوانەی ئەخلاقی ئایینەكەمانە، بە دڵنیاییەوە.
هەروەها ووتیشی: زۆربەی خەڵكی ئەمریكا بە هاوسۆزی دۆزی فەلەستین دادەنرێن و تیرۆریزمی زایۆنی و پشتیوانی حكوومەتەكەیان لەم قەوارە تاوانكارییە ڕەتدەكەنەوە.
لەكۆتایی سەید سەدر وتی: هەركەسێك هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی مەدەنی بكات، نوێنەرایەتی ئیسلام ناكات، جا ئەوەی لە نیو ئۆرلیانز ڕوویدا یان لە هەر شوێنێكی تر، ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتەكان بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی خەڵك ناكەن، نە لە ئەمریكا و نە لە شوێنەكانی دیكە.