بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان داوای كرد یەكشەممەی داهاتوو دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدرێت.
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەكدا بۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : بە پشتبەستن بە مادەی 58/یەكەمی دەستوور و مادەی 34/سێیەم لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی ئەركی دەستەی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بە پشتبەستن بەو داواكارییەی كە لەلایەن دەستەی كۆمیساریاوە پێشكەش كراوە بە پشتبەستن بە مادەی 7/یەكەم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019وەك هەموار كراوەتەوە، داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەم بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لە ڕۆژی یەكشەممە 5-1-2025 كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی دانیشتنەكە بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی پۆستی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.