بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی بە سەردانە مەیدانییەكەی بۆ قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین هێنا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانەكەی بۆ قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین كۆتایی پێهێنا.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە سەردانەكە بریتی بووە لە كردنەوەی یەكەكانی پاڵاوتنی چوارەم و پێنجەم لە پاڵاوگەی سینیە لە پارێزگای سەڵاحەدین، بە توانای بڕی (10) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بۆ هەر یەكەیەكیش، بەمەش كۆی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكانی پاڵاوگەی سینیە لە پارێزگاری سەڵاحەدین، بە بڕی (10) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : شاری پاڵاوگەكانی نیشتەجێبوون لە قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین كرایەوە، كە (1178) خانووی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، لەگەڵ كردنەوەی یەكەكانی بۆ باشتركردنی بەنزین، غاز و ئاوی پیشەسازی ، بەرهەمهێنانی غازی شل، و هایدرۆجینكردنی نەوتی سپی، لە پاڵاوگەی باكوور لە ناحیەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاماژەی بەوەشكرد : كارە جێبەجێكارییەكانی یەكەی سێیەم لە پاڵاوگەی سەڵاحەدین دەستیپێكردووە، بە توانای بەرهەمهێنانی (70) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەگەڵ تایبەتمەندییەكی بەرزی ژینگەدۆستی.