بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، سبەی شەپۆلێكی سەرمای توند ڕوو لە وڵات دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: وڵات كاریگەری لەسەر شەپۆلێكی هەوای زۆر سارد هەیە كە بە چڕیی جیاوازەوە كاریگەری لەسەر هەموو شارەكان دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەستكردن بە ساردی زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە كاتژمێرەكانی بەیانی ئەو ماوەیەدا كە لە ڕۆژی هەینی، سێیەمی مانگی یەكەوە تا ئێوارەی دووشەممەی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هۆشداری هەیە شەپۆلی بەستنی زەوی ( شەختە) كە ناوچەیەكی فراوانی ڕۆژئاوا و باكوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵات دەگرێتەوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سەدی لە بەیانیانی شەممە و یەكشەممەدا. ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە بەدوایدا كەشوهەوای باراناوی بێت كە ئێوارەی دووشەممەی داهاتوو دەستپێدەكات.