سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد بەپەلە بكرێت لە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ئەو تاوانە بە خێزانێك ئەنجامدراوە لە شاری سەدر

ئەمنی
  • 2-01-2025, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی خێراكردنی لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی ئەو تاوانەی كە لە شاری سەدر دژی خێزانێك ئەنجامدراوە، ئاراستەی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەزگا ئەمنییە لێهاتووەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئاڕاستە كردووە بۆ خێراكردنی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە لە تاوانەكە كە دژی خێزانێك لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا و بووە هۆی كوژرانی ٨8لە ئەندامەكانی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : رێنماییەكە بریتییە لە دادگاییكردنی تاوانباران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.