فه‌یاز لە میسان: حکومەت پلانی هەیە مەودای کارکردن فراوانتر بکات و توێژە گەورەکانی هاوڵاتیان بگرێتەوە

ناوخۆ
  • 2-01-2025, 12:31
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یاند حکومەت له‌ داهاتوودا پلانی هه‌یه‌ بۆ فراوانکردنی بازنەی کارکردن و گرتنەوەی توێژە گەورەکانی هاوڵاتیانی، هاوکات ئاماژە بەوە كرد کە هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لەهه‌ردوو بواری ئاسایش و خزمەتگوزاریدا ئامادەن بۆ خزمەتكردنی هەموو گه‌لی عێراق.
    دەستەی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە"  ئەمڕۆ پێنجشەممە، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای میسان ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری میسان، حەبیب فەرتووسی و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگا، لیوا لەفته‌ محەمەداوی، و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان، لیوا عەبدولحسێن ئەلخەزعەلی و ئەمینداری گشتی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی لیوا ڕوكن تەحسین عەبدولمەتار و بەڕێوەبەری نووسینگەی دەسته‌ لە میسان، شێخ عەدنان غانمی.
    ئاماژە بەوەشکرد كه‌حەبیب فه‌رتووسی پارێزگاری مەیسان، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی و ئاستی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە و ڕەنگدانەوەی لەسەر پرۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوە وخزمەتگوزارییەکانی حکومەت له‌م پاڕێزگایه‌ خستەڕوو.
    فەیاز ئاماژە بەوەشکردووە، كه‌هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی پێشکەش بە ناوچە بێبەشەکان کردووە لە ژمارەیەک پارێزگاكان، لەنێویاندا پارێزگاری میسان، هه‌روه‌ها وتی" حکومەت لە داهاتوودا پلانی هەیە بۆ فراوانکردنی مەودای کارکردن و توێژی زیاتری هاوڵاتیان لەخۆدەگرێت."
    جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە بوارەکانی ئەمنی و خزمەتگوزاریدا ئامادەن بۆ خزمەتکردنی هەموو گەلی ئازیزی عێراق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی یادی کاروانی شەهیدان كرده‌وه‌ کە لەلایەن خەڵکی میسانەوە پێشکەشکراوه‌ له‌پێناو ڕزگارکردنی وڵات لە دەستی داعشی تیرۆریستی و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی گروپە تاوانبارەکان .