به‌غدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین منده‌ڵاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محه‌مه‌د باقر حەکیم (خوای گەورە جێگای به‌رز بكاته‌وه) پرسه‌نامه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند، هاوکات داواكاری ڕەتکردنەوە وبەرەنگاربوونەوەی بیری تیرۆریستی توندڕەو دووپات كرده‌وه.
مەنده‌لاوی لەپرسه‌نامه‌کدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتوویەتی" لەم یادە پڕ لە ئازارەدا کە تێیدا شەهیدبوونی شەهیدی نەمری مینبەر سەید محه‌مه‌د باقر حەکیم (خوای گەورە جێگای به‌رز بكاته‌وه) وەبیر دێنینەوە، ئێمە بە ڕێزەوە لەبەردەم هێمایەکی نیشتمانی و ئیسلامی وەستاوین کە ژیانی خۆی لە پێناو دۆزی ڕاستی و دادپەروەریدا بەخت کرد، و هەوڵیدا ڕۆڵەکانی عێراق لە ژێر یەک ئاڵادا یەکبخات، وبەهاکانی ئیسلام و نیشتمان به‌رز بكاته‌وه، دوور لەهه‌ر دابەشبوونێك و جیاوازی.
ئاماژە بەوەشکرد لەکاتێکدا ژیاننامەی سه‌ربه‌رزی شەهیدی مینبەر و قوربانییە گەورەکانی وەبیر دێنینەوە، جەخت لەسەر پێویستی زیندوو ڕاگرتنی یادەوەرییەکەی لەناو هەموو دڵه‌كانماندا دەکەینەوە، وەک پاڵنەرێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکانی هاودەنگی و ڕەتکردنەوەی جیاوازی، و پێکەوە کاربکەن بۆ عێراقێکی ئارام و سەقامگیر، هه‌روه‌ها دووباره بانگەوازەکەی بۆ ڕەتکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی بیری تیرۆریستی توندڕەوەی نوێ كرده‌وه کەبووه هۆی له‌ناوبردنی ژیانی زۆر کەسی بێتاوانی لە عێراق و جیهاندا.