بهغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران شاری نیشتەجێبوونی مەسافی لە قەزای بەیجی کردەوە.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران شاری نیشتەجێبوونی مەسافی لە قەزای بەیجی سەر بە پارێزگای سەڵاحهددین کردهوه، کە بریتییە لە (1178) خانووی نیشتەجێبوون، کە لهدوای لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە تێکدرا بوو نوژهنكرایهوه.
لە میانی کردنەوەی شارهكهدا سەرۆک وهزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئەم شارە نیشتەجێیە بە خزمەتگوزاری تەواو و ژێرخانی ژیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ژیان، کۆتایی بە کێشەی ئاوارەبوونی ئەو فەرمانبەرانە دەهێنێت کە لە پاڵاوگەکاندا کاردەکەن، کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان، و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بوونی سەقامگیری لهناوچەکە و بهرپابوونی ئاسایش تێیدا، و کۆتاییهات بە تەواوی هەڕەشەکانی تیرۆر”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەکە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران ئەنجامدراوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی سەرجەم دامەزراوە مەدەنییەکان بە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایانەوە لەخۆگرتووه، بەمەبەستی دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی دانیشتوانی کۆمهڵگاکە".