به‌غدا-INA
ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وه‌كو یەکەم کەس لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەروەت و سامانی دارایی خۆیان ئاشکرا کردووە.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن دوو فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی له سەرۆک وەزیران (محەمەد شیاع سودانی) و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر (فایق زیدان) پێگه‌یشتووه، بۆ ئەوەی یەکەم بەرپرسی هه‌ر سێ دەسەڵاتی وڵات بێت کە سەروەت و سامان و دارایی خۆیان بۆ ئەمساڵ ئاشکرا بکەن.
جێگای سەرنجە کە مادەی (١٦) لە یاسای کارپێكراوی هەموارکراوی دەستهی ژمارە (٣٠ی ساڵی ٢٠١١) ئەو کەسانە دیاری کراوە کە پابەندن بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامان و دارایی خۆیان، لەوانەش سەرۆکی سێ دەسەڵات و وەزیر و ئەوانەی لە پلەی وه‌زیردان، له‌گه‌ڵ دادوەرەکان و ئەندامانی داواکاری گشتی، و پله به‌رزه‌كانی دیكه كهپێوێسته به‌پێی ئه‌م یاسایه سەروەت و سامان و دارایی خۆیان، ئاشكرا بكه‌ن.