به‌غدا-INA
وەزارەتی دەرەوە ئیدانەکردنی توندی خۆی بۆ ڕووداوی شاری نیو ئۆرلینزی ئەمریکا دەربڕی، هاوکات هەڵوێستی پتەوی عێراقی نوێکردەوە لە ئیدانەکردنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک.
وەزارەتی ده‌ره‌وه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" وەزارەتی دەرەوە به‌توندی ڕووداوی ترسناکی شاری نیۆ ئۆرلینزی ئەمریکی ئیدانه وشه‌رمه‌زار ده‌كات کەله‌ئه‌گه‌ر ڕادانی سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی بووە هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك و برینداربوونی ژمارەیەکی تر لە ئاهەنگگێڕانی شەوی سەری ساڵ.
ئاماژە بەوەشکرد سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەسوکاری قوربانیان بە تایبەتی دەردەبڕێت و هاودەنگی کۆماری عێراق لەگەڵ گەلی ئەمریکا دووپاتدەکاتەوە لەم ڕووداوە بە ئازارەدا، لەگەڵ هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان.
وەزارەتی ده‌ره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر هەڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه لە ئیدانەکردنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج .