بەغداد - INA - فاتیمە رەحمە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئافرەتان شەهبا ئەحمەد عەزاوی، رایگەیاند: دیدگای حكومەت لەسەر بنەمای بەرزكردنەوەی بەشداریی كاریگەری ژنانە لە كەرتە جیاجیاكاندا.
عەزاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە بەرنامەی حكومی خۆیدا و لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵای ژنانەوە، هەوڵدەدات بە بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ژنان و پاڵپشتیكردنیان لە گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووریدا بە ئامانجەكانی خۆی بگات، دیدگاكەی لەسەر بنەمای بەرزكردنەوەی بەشداری كاریگەرانەی ژنان لە كەرتە جیاوازەكاندا دامەزراوە، لەگەڵ گرنگیدان بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەكانیان.
ڕوونیشیكردەوە: بەهێزكردنی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە لەڕێگەی دەستپێكردنی پرۆگرامەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كارگە بچووك و مامناوەندەكان بە سەرۆكایەتی ژنان، دابینكردنی قەرزی كارگێڕی و هەلی ڕاهێنان بۆ زیادكردنی كارامەیی ئافرەتان لە بازاڕی كاردا، ئەمە جگە لە بەرزكردنەوەی هەلی كار بۆ ژنان لە بواری بەرهەمهێنان و كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزكردنەوەی بەشداری سیاسی ژنان بە زیادكردنی ڕێژەی بەشداریكردنیان لە پۆستەكانی سەركردایەتی و بڕیاردان، تیشك خستنە سەر ڕۆڵی ئەوان لە ئەنجومەنی ناوخۆیی و پەرلەمان و بەشداریكردنی زیاتریان لە بەرنامەكانی حكومەتدا ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، عەزاوی ڕایگەیاند: سیاسەتی نیشتمانی گیراوەتەبەر بۆ ڕاگرتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەك دژی ژنان و دابینكردنی پاراستنیان، بە دامەزراندنی ناوەندەكانی پاراستنی ژنان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی دەروونی، وتیشی: بۆ بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە پەروەردە، خوێندەواری و بەرنامەكانی پەروەردەدا بەدواداچوون دەكرێت.