سەرۆك وەزیران ئاراستەی تەرخانكردنی شوێنێك بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی بۆ پڕۆژەی بچووك دەكات

سیاسی
  • 1-01-2025, 19:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی تەرخانكردنی شوێنێك بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی بۆ پڕۆژەی بچووك كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك خاوەنكار كە سوودمەندبوون لە دەستپێشخەری (ریادە) ، كە لەژێر چاودێری خۆیدا دوو ساڵ لەمەوبەر دەستیپێكرد.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بە بۆنەی ساڵی نوێ كە تێیدا حكومەت كاردەكات بۆ بەردەوامبوون لە دەستكەوتەكان، وتیشی: ئەوان نوێنەرایەتی داهاتووی وڵاتەكەمان دەكەن، كە داتاكانی سەرژمێری نیشانیان داوە كە وڵاتەكەمان وڵاتێكی گەنجە.
    هەروەها سوپاسی، هەوڵەكانی كرێكارانی (ریادە)ی كرد دوای ئەوەی ژمارەی داواكارانی دەستپێشخەرییەكە گەیشتە 425 هەزار گەنجی نێر و مێ‌ ، ئەمەش بەڵگەی متمانەیە بەم پڕۆژەیە، و هەروەها ئاماژەی دا: بە پێویستی دروستكردنی پڕۆژەی بچووك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ كاری پڕۆژە گەورەكان.
    ڕاشیگەیاند: پشتبەستن بە هەلی خۆبەخشی و پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت دەبێتە هۆی بە ئامانجگرتن یان لەخۆگرتنی هەموو كارخوازان، ڕوونیشیكردەوە: حكومەت هەموو پشتگیرییەك بۆ كەرتی تایبەت دەكات و پشتگیری گەنجان دەكات، بەتایبەتی دەستپێشخەری پڕۆژەكانی (ریادە) ، كە تێیدا ژمارەی ئەو كەسانەی لە قەرزەكاندا بەشداربوون گەیشتە نزیكەی 9 هەزار سودمەندی نێر و مێ و ڕاهێنانەكانیان تەواو كردووە و لە ئێستادا پڕۆژەی بەرهەمداریان هەیە.
    سودانی جەختیشیكردەوە: لە گرنگی ڕاهێنانی سودمەندان بۆ جیاوازی لە نێوان ڕاهێنانی پیشەیی، پیشەسازی، و دیجیتاڵی، بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانەی كە زیرەكی دەستكرد ئەمڕۆ هێناویەتییە ئاراوە، و هەروەها ئاماژەیكرد: بە پێویستی ناساندنی كولتوورەكە لە بازرگانی و یاسا و ڕێساكان لە چوارچێوەی پرۆگرامی ڕاهێنانەكاندا.
    تەئكیدیشیكردەوە: گەنجانی (ریادە) پڕۆژەی بازرگانان و كۆمپانیا گەورەكانن، هەروەها  ئاڕاستەی دیاریكردنی شوێنێكی كرد بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی بۆ پڕۆژە بچووكەكان، بەتایبەتی (ریادە).
    هەروەها ڕێنمایی كرد، بۆ گرتنەوەی باقی داواكاری قەرزەكان و فراوانكردنیان بۆ ئەوەی بەشە جیاوازەكان بگرێتەوە، لەنێویاندا بەشی ژنانی گوندنشین.