بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد محەمەد كازم ئال سادق، دووپاتیكردەوە: كە عێراق شایەتحاڵی گۆڕانكارییەكی ئابووری و شارستانییە كە مژدەی داهاتوویەكی گەش دەدات، و وتیشی: عێراق ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە گفتوگۆی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی سوریا.
ئال سادق لەمیانی وتارێكیدا كە لە فێستیڤاڵی یادەوەری كە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەكانی سەركەوتن رێكیخستبوو، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: ئێمە یادی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەكانی سەركەوتن و قارەمانانی شەڕی تیرۆری جیهانی، هەردوو فەرماندەی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەكەینەوە، لە كاتێكدا ناوچەكە شاهیدی پێشهاتە گەورە و خێرا و كاریگەرەكانی دوای ئۆپەراسیۆنەكانی (تۆفان ئەقسا) یە.
ئاشكراشیكرد: لە دیارترین تەحەددیات و هەڕەشەكانی ناوچەیی كە ئێمە شاهیدین، شەڕی زایۆنییەكان لە غەززە و كۆمەڵكوژی لەوێ، شەڕی ئەو قەوارەیە لە دژی حزبوڵاو داڕمانی خێرای سوریایە.
باڵوێزی ئێران ڕایگەیاند: شەهیدكردنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس خیانەتكارانە بوو و ڕووبەڕووبوونەوەیەكی دادپەروەرانە نەبوو لە بەرەكانی شەڕدا و ئەوان پیاوی ئەم وڵاتەن.
سەبارەت بە رووداوەكانی سوریا ئال سادق، تەئكیدیكردەوە: پێگەی كۆماری ئیسلامی ئێران پاراستنی سەروەری سوریا و خاك و یەكپارچەیی ئەو وڵاتەو تێكشكاندنی داگیركەرانی زایۆنیە، و وتیشی: دەبێت حكومەتێكی هەمەلایەن پێكبهێنرێت كە هەموو نەتەوەكان و ئاراستە فیكریەكان لەخۆ بگرێت و گەلی سوریا دەبێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە داهاتووی خۆیان بۆ خۆیان دیاری بكەن.
جەختیشیكردەوە: بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایشی عێراق و ئێران كاتێك بەدی دێت كە گوتاری زیندووكردنەوەی پێكهاتە ئەمنی و سیاسی و یاسایی و ئابوورییەكان لە سووریادا زاڵ بێت، و وتیشی: دیالۆگی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانێت بەشداری بكات لە پاراستنی سەروەری و ئاسایشی سوریا و عێراق دەتوانێت ڕۆڵی سەرەكی خۆی لەم چوارچێوەیەدا بگێڕێت، وەك چۆن لە بۆنەكانی دیكەدا ئەو ڕۆڵەی بینیوە.
باڵیۆزی ئێران دەڵێت: عێراق ئەمڕۆ بە سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی خۆی، شاهیدی گۆڕانكارییەكی ئابووری و شارستانییە كە مژدەی ئایندەیەكی گەش دەكات بە یەكڕیزی نیشتمانی و بەهێزكردنی تواناكانی هێزی چەكدار بە هەموو جۆرەكانەوە، كە سەركەوتووانە ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستی داعشیان تێپەڕاند.