بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تەئكیدیكردەوە: عێراق بە حەشد و سوپاكەی و گەلەكەی بەهێزە و بە ئامادەبوونی مەرجەعی باڵا بە بەهێزی دەمێنێتەوە.
فەیاز لە وتارێكیدا لە كۆنفرانسی هۆزەكانی پارێزگای زیقار بە پێی بەیاننامەیەك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سوپاس و پێزانین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لەلایەن شێخی هۆزەكانی زیقار لێیكرا، و زیقار ناسنامەیەكی دیاریكراوی هەیە لە عێراقدا، سەقامگیری لە زیقار لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا ڕەنگدانەوەی هەیە، هەروەها نیشانەی ڕوون بۆ ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پارێزگای زیقار هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێكهاتەی كۆمەڵگای عێراقی بە شێوەیەكی سەرەكی لەسەر بنەمای بارودۆخی خێڵەكی دامەزراوە و بارودۆخی خێڵەكیش لە هەموو كات و ساتە سەختەكاندا قەوارەیەكی جێگیرە و سەرچاوەكەی لە هەموو قۆناغێكی مێژوویدا ئامادەیە، فەتوای جیهادی كارا دەنگدانەوەی خۆی نەدەگرتەوە بەبێ خێڵەكان و وەڵامدانەوەی گەورەیان.
رونیشیكردەوە: عەشیرەتەكان بڕبڕەی پشتی گەلی عێراقن، حەشدیش لە ئێوەیە و بۆ ئێوەیە، حەشد باشترین ڕۆڵە و سەركردەكانی خۆی لەوانە موهەندیس و شەهید سولەیمانی پێشكەشكرد. ئێمە چەندین هێندەی هێزمان زیاترە لەوەی كە لە سەرەتای حەشد هەمانبوو، حەشد سەرەتا ئاڵایان هەڵگرت بۆ شكاندنی ترس و نائومێدی و بەرزكردنەوەی ورە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە هەوڵدەدەین ئەوەی هێز و ئیرادەمان پێدەبەخشێت لە حسێن(س) وەریبگرین عێراق بەهێزە بە حەشد و سوپاكەی و گەلەكەی، عێراق بە بەهێزی دەمێنێتەوە بە ئامادەبوونی ئەو مەرجەعەی كە پێی وایە ڕێگای قبوڵكراو هەیە.