بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، داوای پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی عەرەبی لەگەڵ ئێران و توركیا كرد بۆ ڕێگریكردن لەو پڕۆژەیەی كە ناوی لێنراوە "دابەشكردن"، و وتیشی: سەقامگیریی سوریا لە بەرژەوەندیی ناوچەكەدایە.
مەشهەدانی لە وتارێكیدا لە فێستیڤاڵی یادەوەری كە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەكانی سەركەوتن رێكیخستبوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: دەبێت هاوپەیمانییەكی ڕاستەقینە لە نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی و كۆماری توركیا و شانشینی سعودیە و ئوردن و میسردا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو وڵاتانەی پێشتر باسمان كرد دژی دابەشبوون كاردەكەن و لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە كە دابەشبوون لە ناوچەكەدا هەبێت، ئەوان هەوڵدەدەن ڕێگری لە ئاژاوەگێڕی بكەن و پاڵپشتی لە سەقامگیری سوریا بكەن، و وتیشی: بیرۆكەی هاوپەیمانی عەرەبی ئەوەیە ڕێگری لە سیناریۆی دابەشبوونی ناوچەكە لەیەكتر و سەركەوتنی ڕاستەقینە بۆ قەوارەی زایۆنی دەكات.
مەشهەدانی دەڵێت: ئەو خوێنەی لە لوبنان و عێراق ڕژا سەركەوتووە و تا ڕۆژی قیامەت تێكناشكێت چونكە شەهیدبوون سەركەوتنی ڕاستەقینەیە و شەرەفمەندی خواییە بۆ بەندە ڕاستگۆكانی.
راشگەیاند: دەبێت قوربانیدان لە غەززە و لوبنان وەبەرهێنان تێدا بكرێت، كە لەوێدا بەهاری ئیسلامی بۆ سەرمایەگوزاری لەم سەركەوتنە گەورەیە دەبێت، وتیشی: شەهیدان ئەو چرایەن كە ڕێگای بەهاری ئیسلامی داهاتوو ڕووناك دەكەنەوە.