بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر هادی عامری، تەئكیدیكردەوە: سەركردەكانی سەركەوتن قوتابخانەیەكی جوڵاون و كاریگەرییان لەسەر ئێستا و داهاتوو هەیە.
عامری لە وتارێكیدا كە لە فێستیڤاڵی یادەوەری باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەكانی سەركەوتن پێشكەشی كرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: هەردوو سەركردەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، تایبەتمەندییەكیان هەبوو كە وای لێكردوون لە مردنەكانیاندا كاریگەرییەك بەجێبهێڵن كەمتر نەبێت لەو كاریگەرییەی لە ژیانیاندا بەجێیان هێشتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو دوو شەهیدە قوتابخانەیەكی جوڵاون كە كاریگەرییان لەسەر ئێستا و داهاتوو هەیە.
ناوبراو راشیگەیاند: مقاوەمە گەشە دەكات و بەرز دەبێتەوە و شەهید پێشكەش دەكات، و وتیشی: بە ناچاری بەهاری ئیسلامی دێت، چونكە ئەو دارە باشەی كە شەهید سولەیمانی لە غەززە و لە هەموو شوێنێك چاندویەتی دەستی كردووە بە گەشەكردن و بەرهەمهێنان.
عامری لە درێژەی قسەكانیدا تەئكیدیكردەوە: ئێمە لەگەڵ غەززە دەمێنینەوە و بەرگری لە گەلەكەی و چەوساندنەوەیان دەكەین، گرنگ نییە كێ كۆڵ دەدات و نكۆڵی لێدەكات.