بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: كە هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجامی سەرژمێری دانیشتواندا نەبووە جگە لە ڕێژەیەكی كەم، هاوكات وادەی بڵاوكردنەوەی داتاكانی دیاریكرد.
جێگری سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان مەكی غازی محەمەدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت تائێستا كار لەسەر شیكردنەوە و بەراوردركردنی ئەو داتایانە دەكات كە لە چوارچێوەی سەرژمێری دانیشتووان كۆكراونەتەوە، و وتیشی: دوو میحوەری سەرەكی لە كارەكانی ئێستادا هەیە: یەكەمیان پەیوەندی بە ڕاهێنانی كادیرانی دەستەوە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نەخشەی جوگرافیای دیجیتاڵی، لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی تایبەت بۆ كادرەكانی سیستەمی زانیاری جوگرافی، جگە لە جوڵەی كادیرانی سەنتەری پەیوەندی بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ بەراوردكارییەكانی داتا ، كە تێیدا پەیوەندی بە هەندێك خێزانەوە دەكەن بۆ پرسیاركردن سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ سەرژمێری، و چۆن پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان ئەنجامدراوە، بۆ دڵنیابوون لە متمانەی ئەو زانیاریانەی كە دەرهێنراون.
جەختیشیكردەوە: داتاكان لە شێوەی فۆڵدەری ئاماریدا خشتە دەكرێن، بەپێی ستانداردەكانی ئابووری و نیشتەجێبوون و دیمۆگرافی و تەندروستی و پەروەردەیی و بێكاری و ستانداردەكانی تری گەشەپێدان.
سەبارەت بە وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، محەمەدی ڕایگەیاند: وەزارەت پلانی هەیە لە مانگی دوو یان سێی ئەمساڵ 2025 ئەنجامەكان دەربكات، و وتیشی: وەزارەت پەلە ناكات لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان.
رونیشیكردەوە: پڕۆسەی شیكاری ئاماری ڕوانگەیەكی وردتر لە ئاستی گەڕەك و ناحیەو و قەزا و پارێزگاكان لە سەرتاسەری عێراقدا دەڕەخسێنێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام.