دەوحە - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی ئەوسەم ماجد غانم، سەردانی بارەگای ئاژانسی هەواڵی قەتەری (QNA) لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی سەید ئەحمەد بن سەعید رومەیحی كۆبووەوە. بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاسۆی هاوكاری میدیایی نێوان هەردوولا.
غانم لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رونیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری هاوبەش لە بواری ڕاگەیاندن كرا،و هاوكات ستایشی ئەو پەرەسەندنە تەكنەلۆژییەی كرد كە QNA بەدەستی هێناوە، بەتایبەتی لە بواری پاراستن و چاودێریكردن میدیا بە بەكارهێنانی ئەلگۆریتمی زیرەك.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێداچوونەوە بە ڕۆڵی تۆڕی میدیایی عێراقی و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كرا، بەو پێیەی گەورەترین دامەزراوەی عێراقین و دامەزراوەی گشتین بۆ عێراق.
غانم ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەری واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی هاوكاری لە نێوان هەردوو لایەن كە خزمەت بە بەرژەوەندی پیشەیی هاوبەش بكات تاوتوێ كرا و ستایشی پشتگیری تەواوی لایەنی قەتەری بۆ ئەم دەستپێشخەرییە كرد.