سەرۆك وەزیران: درێغی ناكەین لە سەپاندنی پارێزگاری لە بەرهەمە ناوخۆییەكان

سیاسی
  • 1-01-2025, 14:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: هیچ دوودڵییەك نییە لە سەپاندنی پارێزگاری بەرهەمە ناوخۆییەكان، هەركاتێك بەرهەمهێنان گەیشتە 50%.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و شەربەتی سوڵتیری كرد، كە یەكێكە لە كارگەكانی كەرتی تایبەت، لە یەكەم چالاكیی خۆیدا لە ساڵی 2025، وەك پەیامێكی پشتیوانی بۆ پیشەسازی ناوخۆیی عێراقی، چ حكومی و چ تایبەت بێت.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم كرێكاران كرد و جەختیكردەوە: كە سەردانەكەی نوێنەرایەتی پەیامێكی روونی ئیرادەی حكومەتە بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی زیادبوون لە دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆیی لە ڕێگەی بەرهەمی نیشتمانییەوە، و تەئكیدیشیكردەوە: لە بەرنامەی حكومەت بۆ وازهێنان لە ئابووری تاكەكەسی بە چالاككردنی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی.
    سودانی راشیگەیاند: حكومەت هەر لە سەرەتای كارەكانیەوە جەختی لە كەرتە گرنگەكان كردەوە، لەوانە پیشەسازی، وەك كەرتێكی فراوان لە ڕێگەی قەبارەی هاوردەكردنەوە، هەروەك ئاماژەی بە كارامەیی و توانا پیشەسازییەكانی عێراق كرد و ئەمەش لەم كارەدا دەركەوت كارگەیەك كە سودی لە تەكنەلۆژیای سەردەم وەرگرتووە، ئەمە جگە لە متمانەی هاووڵاتی عێراقی بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، بەتایبەتی پیشەسازییەكانی خۆراك كە لە ژێر پشكنین و كۆنترۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەكاندایە.
    سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: دەرفەتێك هەیە بۆ یەكێتی پیشەسازییەكانی عێراق كە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەت و وەزارەتە پاڵپشتییەكان بكات، و تەئكیدیشی لە پاڵپشتی دەستپێشخەری  بازرگانان و پیشەسازییە عێراقیەكان كردەوە، بەو پێیەی گەرەنتی سەروەری بۆ پڕۆژە پیشەسازییەكان تەرخانكراوە، هەروەها بیناسازی و دەرمانسازی و پیشەسازییەكانی خۆراك وەك ئەولەوییەت دەستنیشانكراون، هەروەها ئاماژەی بە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرد كە یەكسانی لەنێوان كرێكاران لە كەرتی تایبەت و گشتی بەدیهێناوە.
    رونیشیكردەوە: لەڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت بەهێزتر بوو بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای هۆڵدینگ، هەروەها كۆمپانیای یەكەمیش ناوی لێنرا (یەكەم كۆمپانیای هۆڵدینگ)، و كۆمەڵێك بازرگانی عێراقی لەخۆدەگرێت، سندوقەكەش بەڕێژەی 10% بەشداری تێدا دەكات، هەروەها ڕێژەی بەشداریكردن هەیە كە پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی كڕینی پشكەوە بەشداری بكەن، و وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران دوودڵ نابێت لە سەپاندنی پارێزگاری لە بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەپێی یاسای پاراستنی بەرهەمەكان، هەركاتێك بەرهەم گەیشتە 50%، كە پاڵپشتییەكی ئاشكرایە بۆ پیشەسازی ناوخۆیی.