بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق دەستكەوتێكی گەورەی لە گواستنەوەی دەرەكی ڕاگەیاند،و هاوكات ئاماژەیكرد: بۆ بەردەوامبوونی لە پەیڕەوكردنی شێوازە سەردەمییەكان لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو لە عێراقدا.
بانكی ناوەندی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بانكەكە سەركەوتوو بووە لە پابەندبوون بە بەرنامەكەی پەیوەست بە گواستنەوەی دەرەكی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە بۆ كاری بانكە عێراقییەكان لە ڕێگەی بانكە پەیوەندیدارە دەرەكییەكانییەوە، رونیشیكردەوە: ئەم گواستنەوەیە لە ڕێگەی ئەو قۆناغانەدا ڕوویدا كە پرۆسەی گواستنەوەی دەرەكی پێیدا تێپەڕیبوو بە پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی دەستیپێكرد و گواسترایەوە بۆ قۆناغی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ گواستنەوەی دەرەكی، و بە كارەكانی وردە وردە بەرزكردنەوەی باڵانسەكان لە ماوەی ساڵی 2024 و لە كۆتا هەفتەی ئەمساڵدا بە تەواوی بەدەست هات.
راشیگەیاند: ئەم دەستكەوتە نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی دەكات كە لەگەڵ باشترین ستاندارد و پراكتیكە نێودەوڵەتییەكان دەگونجێت بۆ گەیشتن بە سیستەمێكی دارایی سەقامگیر و پارێزراو، و ئەم كارە بە درێژایی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پاڵپشتی و ستایشی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە، ئاشكراشیكرد: پرۆگرامی نوێی گواستنەوە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو پراكتیكە نێودەوڵەتیانەی كە لەم بوارەدا پەیڕەو دەكرێن، كە بەرپرسیارێتی و ئەركەكانی بانكی ناوەندی لە پابەندبوون و بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی بانكە بازرگانییەكان جیادەكاتەوە لەم ڕوانگەیەوە بانكی ناوەندی عێراق بەردەوام دەبێت لە بەرزكردنەوەی باڵانسی بانكە عێراقییەكان لە بانكە پەیوەندیدارەكانیدا بە دۆلاری ئەمریكی، لەگەڵ كۆمەڵێك دراوی دیكە، وەك (ڕووپیەی هیندی، یوانی چینی، یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی، ڕیاڵی سعودی، و دیناری ئوردنی).
جەختیشیكردەوە: ئەم دەستكەوتە كارایی و سەلامەتی ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی دەرەكی بەرزكردۆتەوە، هەروەها گواستنەوەیان بۆ ئەو شێوازەی كە لە هەموو وڵاتانی جیهان پەیڕەوی لێدەكرێت، ئەمەش وا دەكات عێراق بچێتە قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییە داراییەكانیدا لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئاراستەكانی حكومەت بەهێزتر بكات بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان.
دووپاتیشیكردەوە: هەوڵەكان لەم دەستكەوتە گرنگەدا لەڕێگەی زنجیرەیەك ڕێكار و ڕێككەوتنی تەكنیكی وردی بەردەوامەوە هات، هەروەها پاڵپشتییەكی زۆر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، هەروەها بانكەكە بەردەوام دەبێت لە پەیڕەوكردنی شێوازە هاوچەرخەكان لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو لە عێراقدا، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ڕۆڵی بنەڕەتی خۆی لە گەیشتن بە سەقامگیری دارایی، و پێگەی خۆی لە نێوان بانكە ناوەندییەكان لە ناوچەكە و جیهاندا، كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر متمانە و پشتیوانی كەرتی دارایی دەرەكی عێراق و ڕێكخراوە دارایی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەكان.
راشیگەیاند: لەڕێگەی ئەمەوە كارگێڕی بانكی ناوەندی عێراق ئەم دەرفەتە گرنگە دەقۆزێتەوە بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەشداربوون لە گەیشتن بەو دەستكەوتە گەورەیە، كە یەكەمیان ستافی بانكی ناوەندی عێراق و كەرتی بانكی لە عێراق، و هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: كە بانكی ناوەندی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەموو ئەو بانكە عێراقییانەی كاردەكەن بۆ پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی ئەدای خۆیان لە بواری حوكمەتی و پابەندبوون، و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بێت لەسەر متمانەی بانكەكانی عێراق و بانكە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان بۆ بەشداریكردن لە بەهێزكردنی سیستەمی بانكی عێراق و ئابووری عێراق بەگشتی.