شێخ حەمودی: ئەمڕۆ عێراق سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەكەیە

ناوخۆ
  • 1-01-2025, 12:42
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی، تەئكیدیكردەوە: ئەمڕۆ عێراق سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەكەیە.
    لە میانەی فێستیڤاڵی ساڵانەی یادی شەهیدی میحراب، بە بۆنەی بیست و دووهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد باقر حەكیم، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، شێخ حەمودی رایگەیاند: ڕاپەڕینی بەرەكەتی شەعبانی دژی دیكتاتۆریەت و سیاسەتەكەی بوو لە مامەڵەكردن لەگەڵ گەل، و وتیشی: منداڵانی عێراق پەروەردە كران بۆ ئەوەی لە ڕێبازی باوكی گەلی ئازاد ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، بەرگەی شەهیدبوون بگرن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق ئەمڕۆ سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەكەیە، حكومەتیش سوپاسگوزارە بۆ ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون، و وتیشی: عێراق و گەلەكەی بە مەرجەعیەت و زانا و شێخ و ژنانەوە قوربانییان دا لە پێناو ئازادی و كەرامەتی خۆیان و پاراستنی قەوارە و بوونیان.