بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەو بریندارانەی ڕاگەیاند كە لە كاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراون،و ئاشكراشیكرد: شەوی ڕابردوو زیاتر لە 200 بریندار بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە تۆماركراون.
وتەبێژی وەزارەتەكە سەیف بەدر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بریندارییەكانی یارییە ئاگرینەكانی شەوی سەری ساڵ بریتی بوون لە برینداربوونی سووتانی جۆراوجۆر و برینداربوونی ڕاستەوخۆی چاو و ئەندامەكانی تر، و وتیشی: وەزارەتەكە برینداربوونی گوللەی تۆماركردووە، هەندێكیان كە برینەكانیان مەترسیدارەو پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە، بەڵام هەندێك لە برینداربووان سەختن و چارەسەر وەردەگرن، وتیشی: بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری تەندروستی لە دوێنێوە وەزارەتی تەندروستی لە ئامادەباشیدایە، لە سەرجەم هۆڵەكانی فریاكەوتن لە ڕێگەی بوونی پزیشك و موقیم و پسپۆڕان، لەگەڵ دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان.
ئاشكراشیكرد: كۆی گشتی بریندارەكان بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە 143 كەس بووە، و برینداربووانی تەقە 40 كەس بووە، و بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە 203 كەس برینداربوون، برینداری هەمەجۆریش 178 كەس بووە لە سەرجەم پارێزگاكان.