بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و شەربەتی سوڵتیری كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەك دووپاتكردنەوەی پاڵپشتیی حكومەت بۆ پیشەسازی و كەرتی تایبەت، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە یەكەمدا ڕۆژی ساڵی نوێ دا، سەردانی كارگەی سوڵتیری بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و شەربەت كردو پیرۆزبایی لە كرێكارانی كارگەكە كرد.