وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی باس لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی دەكات

ناوخۆ
  • 1-01-2025, 10:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی محەمەد عەلی لامی، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی گفتووگۆی كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی محەمەد عەلی لامی كۆبووەوە و تیایدا كۆمەڵێك تەوەری جێگرنگی هاوبەشیان تاوتوێكرد، لەوانە هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتی عێراقی.
    وەزیر جەختی لە ڕۆڵی گرنگی دەستەكە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی كردەوە، لە هەمان كاتدا هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی لەم بوارەدا گیراونەتەبەر بەرز نرخاند.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی تەئكیدیكردەوە: لە بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش و بەردەوامی بەدواداچوونی شەفافیەت و یەكپارچەیی لە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.