بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی دەكات سێ پارێزگا نزمترین پلەی گەرما تۆمار بكەن.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، هەروەها لە بەیانی زوودا لە هەندێك ناوچە تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا هاوشێوە دەبن.
راشیگەیاند: پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و نەجەفی ئەشرەف و نەینەوا و كەركوك 18 پلە دەبێت، و لە سەڵاحەدین و واست و بابل و كەربەلای پیرۆز و موسەننا 19 پلە دەبێت، هاوكات لە دهۆك و هەولێر 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 14 پلەو لە ئەنبار 15، دیوانیە 17، هاوكات پلەكانی گەرما لە میسان و بەسرە 20 پلە دەبێت، لە زیقار 21 پلە دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا: لە پارێزگاكانی هەولێر و نەینەوا و دیالە نزمترین پلەكانی گەرما تا 2 پلە تۆماردەكەن، هاوكات بەغدا و ئەنبار و بەسرە 5 پلە تۆماردەكەن.
ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ساماڵا دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
راشیگەیاند: شەممەی داهاتوو، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، لە شەودا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكان.
رونیشیكردەوە: رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.