سه‌رۆك وه‌زیران: لە سەرەتای ساڵی 2025، ئیرادەی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژانەی دەستمان پێکرد

سیاسی
  • 1-01-2025, 00:22
  • +A -A

    بەغدا –INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لە سەرەتای ساڵی 2025، ئیرادەی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژانەی دەستمان پێکرد.

    محەمەد شیاع سودانی لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (ئێكس)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی" ساڵێکی نوێی پڕ لە ئومێد و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی گەلی عێراقی بەڕێزمان و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ دەخوازین، و داواکارین لە خوای گەورە عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر وڵاتە گەشاوەکەماندا بەردەوام بکات".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش نووسیووه‌ " ساڵێکی نوێی پڕ لە ئومێد و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی گەلی عێراقی بەڕێزمان و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ دەخوازین، و داواکارین لە خوای گەورە عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر وڵاتە گەشاوەکەماندا بەردەوام بکات".

    سه‌رۆك وه‌زیران وتیشی‌ "کۆتاییمان بە ساڵێک هێنا کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان خستەگەڕ، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی بەردەوام، کە گۆڕانکاری دروست بکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەو ئەو پێگەیە ببات کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا".

    سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لەسەرەتای ساڵی 2025 دا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژی و ژێرخانانەی کە دەستمان پێکردووە، بۆ ئەوەی ببێتە "ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان" و هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین و بەکاری دەهێنین لە ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان، بتوانین لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی".

    له‌ كۆتایدا سه‌رۆك وه‌زیران وتی "خوای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت".